ئازادی چەندد زیندانییەک بە دانانی بارمتە

KMMK:

شەممە 6ی خەرمانانی 2721ی کوردی، دوو هاوڵاتی بە ناوەکانی”شێرزاد شەوقی قاسملوو” کوڕی خالید، خەڵکی گوندی مام برایم و ” ئامین ئیرانی زادە” کوڕی ناسر خەڵکی گوندی قاسملوو سەر بە شاری ورمێ بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی تا کۆتایی قۆناغی لێکۆڵینەوە لە زیندانی ئێران لە شاری شــنۆ ئازاد کران.
هەر لەم پێوەندییەدا پێنج هاوڵاتی دیــکە بە ناوەکانی” کاوە مینبەری و شێڕکۆ مینبەری و پەیام مینبەری و سریاد مینبەری و بێهزاد محممەدی” هەموو خەڵکی شاری ســنه بەدانانی بارمتە و بە شێوەی کاتی تا کۆتایی قۆناغی لێکۆڵینەوە لە زیندانی ئێران لەو شارە ئازاد کران. و هەروەها پێنجشەممە 4ی خەرمانان، هاوڵاتییەکی دیکە بە ناوی ” نەژاد عەزیزی” خەڵکی سنە بە دانانی بارمتە لە زیندای ئێران لەو شاره ئازاد کـرا.
لە لایەکی دیکەوە شەمم 6ی خەرمانان، ” ناهید کەمانگەر” خەڵکی کامێران، بە دانانی بارمتەی 500 ملوێن تمەنی، بە شێوەی کاتی و تا کۆتایی قۆناغەکانی لێکۆڵینەوە لە ناوەندی چاکسازی و پەروەردەی زیندانی ئێران له سنە ئازادکرا.

بە پێی ئەو هەواڵانەی بە kmmk، گەیستوون، ئەم هاوڵاتیانە بە بێ نواندنی حوکمی قەزایی دەستبەسەر کراون و لە ماوەی دەستبەسەری لە مافی هەبوونی پارێزەر و چاوپێکەوتنی بنەماڵه بێبەری بوون.

تا کاتی ئامادە کردنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک لەمەڕ ئەو تۆمەتانەی نراونەتە پاڵ ئەم هاوڵاتیانەوە زانیارییەک بەدەستەوە نییە.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *