قوتوور؛ خۆکوژی کچێک 13 ساڵە

KMMK:

سێشەمە 3ی خەرمانانی 2721ـی کوردی، کچێکی تەمەن 13ساڵە بەناوی “رۆشەنەک حەسەن عەلیلو” کچی سدیق و دانیشتووی شارۆچکەی قوتووری سەر بە شاری خۆی لە رێگای خۆسووتاندنەوە هەوڵی خۆکوژی دا و گیانی لەدەست دا.

بە پێی ئەو زانیاریگەلەی بە KMMK گەیشتوون، ناوبراو بەهۆی کێشەی بە شوودانی زۆرەملێ و گوشاری بناماڵەییەوە هەوڵی خۆکوژی داوە.

شایەنی باسە، هەر لە ماوەی مانگی ڕابردوو ژنێکی دیکە بە ناوی سومەیە موحەمەدلوو 23 ساڵە و دایکی دوو منداڵ و خەڵکی هەمان شارۆچکە لە رێگای خۆسووتاندنەوە هەوڵی خۆکوژی داوە و گیانی لەدەست داوە.

جێگای سەرنجە کە بە هۆی فەقیری، بێ دەرەتانی، نەبوونی کار، دانیشتووانی رۆژهەڵاتی کوردستان و بەتایبەت گەنجان، گوشاری لەڕادەبەدەری ئابووری، هاوسەرگیری زۆرەملێ، هەڵاواردنی ڕەگەزی، نەبوونی پاڵپشتی یاسایی لەژنان، رێژەی خۆکوژی بەرەو هەڵکشانە.

ع. س

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *