ورمێ: گواستنەوەی شاررۆمەندێکی دەستبەسەر کراو بۆ بەندیخانەی کۆماری ئیسلامی ئێران لەو شارە

KMMK:

پێنج شەممە ٤ی خەرمانانی ٢٧٢١ی کوردی، شارۆمەندێکی شاری بۆکان بە ناوی« عزیمە ناسری» لە گرتووخانەی سپای پاسدارانی ئێرانەوە لە شاری ورمێ بۆ بەندیخانەی ناوەندی ئێران لەو شارە، گوازرایەوە.

جێگای بیر ھێنانەوەیە کە، عەزیمە ناسری لە رێکەوتی ٥ی گەلاوێژی ئەمساڵ لەلایەن ھێزە ئەمنیەتیەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە لە شاری بۆکان و لە ماڵەکەی خۆی دەستبەسەر دەکرێت و بە مەبەستی لێپریسینەوە و دانپێدانانی زۆرەملێ، بۆ گرتووخانە ئەمنیەتیەکانی ئێران لە شاری ورمێ گوزارابوەوە.

ھەروەھا راشگەیەندراوە کە، ناوبراو تۆمەتی( ھاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردستانیەکانی دژبەری کۆماری ئیسلامی ئێران)ی پێوە پاڵ نراوە و ھەروەھا ئەم شارۆمەندە بە بێ داواکاری فەرمی دادگە دەستبەسەر کراوە.

س.ر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *