ئازادی کاتی سێ هاوڵاتی لە کوردســتان

سێشەممە 2ی خەرمانانی 2721ی کوردی، دوو هاوڵاتی بە ناوەکانی “عوبەید ئەنوەری و ڕێبوار چارکداری” و چوارشەممە 27ی گەلاوێژ، دلێر شا محەممەدی بە دانانی بارمتە تا کۆتایی قۆناغی لێکۆڵینەوە لە زیندان ئازاد کران.

سێشەممە 2ی خەرمانان، عوبەید ئەنوەری کوڕی ڕەحــیم خەڵکی گوندی عەلی ئاوا و ڕێزوار چارکداری 22 سال تەمەن کوڕی محەممەد خەڵکی شنۆ بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی تا کۆتایی قۆناغی لێکۆڵینەوە لە زیندانی ئێران لەو شاره ئازاد کران.

لە لایەکی ترەوە، چوارشەممە 27ی گەلاوێژ، هاوڵاتییەکی؟دیکە بە ناونیشانی دلێر شامحەممەدی35 ساڵ تەمەن خەڵکی گوندی دەڕە ئەسپ سەر بە شاری دیواندەرە بە دانانی بارمتە تا کۆتایی قۆناغی لێکۆڵینەوە لە گرتووخانە ئەمنیەتییەکانی ئێران لە سنە ئازاد کرا.

دلێر شامحەممەدی لە ڕێکەوتی 3ی پووشپەڕی ئەمساڵ لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە لە دیواندەرە دەستبەسەر و بۆ گرتووخانەیەکی ئەمنییەتی ئێران لە سنە ڕاگوازرابوو.

شیاوی باسه کە، دلێر شامحەممەدی پێشتریش بە تۆمەتی هاریکاری لە گەڵ حیزبێکی کوردی دژبەری حکوومەتی ئێران لێپرسینەوەی لەسەر جێبەجێ کرابوو.

جێی بیرهێنانەوەیە کە ڕێزوار چارکداری و عوبەید ئەنوەری لە ڕێکەوتی 11ی گەلاوێژی ئەمساڵ بە بێ نواندنی حوکمی قەزایی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە دەستبەسەر و بە مەبەستی لێپرسینەوە ڕەوانەی گرتووخانەیەکی ئەمنی ئێران لە ورمێ کرابوو.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *