KMMK:
دووشەممە 1ی خەرمانانی ٢٧٢١ی کوردی، شارۆمەندێکی خەڵکی “کۆنەخان”ی سەر بە شاری پیرانشار بە ناوی حەیدەر خزری کوڕی محەمەد، لەلایەن ھێزە ئەمنیەتیەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە دەستبەسەر کراوە و بۆ شوێنێکی نادیار گوازراوەتەوە.
بە پێی راپۆرتی گەیشتوو بە کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، ھێزە ئەمنیەتیەکان بە بێ نواندنی حوکمی فەرمی لەلایەن دادگەوە ئەم شارۆمەندەیان دەستبەسەر کردووە.
تاکاتی بڵاوکردنەوەی ئەم ھەواڵە، لە ھۆکاری دەستبەسەر کردن و شوێن و دۆخی ئەم کەسە زانیارییەک لەبەردەست نییە.
ع.س