ژنێکی گەنج لەلایەن هاوسەرەکەیەوە لە سەقز کوژرا

KMMK : یەکشەممە 31ی گەلاوێژی 2721ی کوردی، ژنێکی گەنج بەناوی سەبری نەعلبەندی 24 ساڵە وخەڵکی گوندی ئێرانخواه-ی سەر بە سەقز لەلایەن هاوسەرەکەیەوەئەو بە شێوەیەکی ترسناک کوژرا.

بەپێی ڕاپۆرتەکە، ناوبراو بە هۆی کێشەی مالباتی لە لایەن هاوسەرەکەیەوە کوژڕاوە و پاشان بەمەبەستی پاککردنەوەی دیمەنی تاوانەکە، هاوسەرەکەی ئاگر لە ماڵەکەی بەرداوە و تەرمی قوربانییەکە تووشی سوتانی زۆر بووە .

شایانی باسە کە تەرمی سەبری نەعلبەندی بۆ توێکاری گواسترایەوە بۆ پزیشکی دادوەریی ورمێ و تا ئێستا ڕادەستی مالباتەکەی نەکراوە. جێی ئاماژەیە کە ناوبراو دایکی یەک منداڵ بووە.

ع.س

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *