بەسەرهاتی زیندانیسلایدەرهەواڵەکان

گواستنەوەی دوو شارۆمەندی شاری سنە بۆ بەندیخانەی کۆماری ئیسلامی ئێران لەو شارە

KMMK :
دوو شەممە ٢٥ی گەلاوێژی ٢٧٢١ی کوردی، دوو شارۆمەند بە ناوەکانی« سیروان ئەرغەوانی» کوڕی خواکەرەم و « فەرزاد سادقیان» کوڕی حەبیب و خەڵکی گوندی تەنگیسەری سەر بە شاری سنە، بە مەبەستی بەسەربردنی سزای بەندکردن بۆ بەندیخانەی کۆماری ئیسلامی ئێران لەو شارە گوازرانەوە.

شیاوی وتنە کە، ئەم دوو کەسە لە مانگی گەلاوێژی ٢٧١٩، پاش بانگھشت بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی ئێران لە شاری سنە دەستبەسەر دەکرێن و پاشان بە مەودای ٤٠ رۆژ لەژێر ئەشکەنجە و لێپرسینەوە دەبن پاشان لەلایەن دادگەی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە بە تۆمەتی« ھاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوتدستانیەکان» ھەریەکەو سزای ١ ساڵ بەندکردنیان بەسەردا دەسەپێندرێت.

جێگای ئاماژەیە کە، ئەم دوو بەندکراوە تا کاتی راگەیاندنی سزای بەندکردنیان بە دانانی بارمتە بەشێوەی کاتی ئازاد کرابون.

س.ر

Related posts

برایانی شیخی گوازرانەوە بۆئیدارەی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامی ئێران لەورمێ

تەقەی هێزە ئەمنی و سەربازیەکانی حکومەتی ئێران کوژرانی یەک کۆڵبەر و بریندار بوونی کاسبکارێکی لێکەوتەوە

بە دەستبەسەرکردنی هاوڵاتییەکی سنەیی، ژمارەی دەستبەسەرکراوەکان گەیشتە 25

Leave a Comment