گرتن و زیندانمەدەنیهەواڵەکان

هاوڵاتییەک لە شنۆ دەستبەسەرکرا

KMMK:
دووشەممە ۲۵ی گەلاوێژی ۲۷۲۱ی کوردی، هاوڵاتییەک بە ناوی سەردار ئالانی لە شاری شنۆ لە لایەن هێزە ئەمنیەتییەکانی ئێرانەوە دەستبەسەر کرا.
سەردار ئالانی کوری لوقمان، خەڵکی گوندی سینگان سەر بە شاری شنۆ لە پارێزگای ورمێیە.
ئەو هاوڵاتییە لە پاسگای نێوان گوندی سینگان و شاری شنۆ لە لایەن هێزە ئەمنیەتی و ئێتلاعاتییەکانی حکوومەتی ئێران پشکنینی لەسەر دەکرێت و دەستبەجێ و بەبێ هەبوونی بەڵگە و فەرمانی دادوەر لە لایەن ئەو هێزانەوە دەستبەسەر دەکرێت.

جێی ئاماژەیە کە سەردار خوێندنی کشت و کاڵی لە زانکۆ تەواو کردووە و هۆکاری دەستبەسەرکرانی ناوبراو هێشتا ڕوون نەبۆتەوە.
ج.ع

Related posts

دۆخی نەگونجاو وبێ چارەنووسی۲ زیندانی کورد لەزیندانی قەزوین

فیرووز موسالوو زیندانی سیاسی کورد سزای لەسێدارەدانی بەسەردا سەپێنرا

گوڵتان کشاناک دەستی بە چالاکیی مانگرتن لە خواردن کرد: دەبێت گۆشەگیری سەر ئۆجەلان هەڵبگیرێت

Leave a Comment