پشتراسکردنەوەی 1 ساڵ زیندانیکردن و دوو ساڵ قەدەغەی گەشتکردنی دەرەوەی وڵات بۆ سمکۆ مەعروفی

KMMK :

بەپێی ئەو ڕاپۆرتانەی کە کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان بەدەستی گەیشتووە، لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، دادگای تێهەڵچوونەوەی حکوومەتی ئێران لە پارێزگای ورمێ، سزای ساڵێک زیندانیکردن و دوو ساڵ قەدەغەی گەشتکردنی دەرەوەی سمکۆ مەعروفی، چالاکوانی ژینگەپارێزی خەلکی شاری بوکان پشتڕاست کردەوە.

جێی ئاماژەیه سمکۆ مەعروفی، چالاکوانی بواری ژینگە و ئەندامی کۆمەڵەی ژینگەپارێزی”وڵات”، لە مانگی گولانی ئەمساڵدا لەلایەن دادگای حکوومەتی ئێرانەوە لە شاری بوکان تۆمەتی پروپاگەندەی دژی کۆماری ئیسلامی ئێران، بە سزای ساڵێک زیندانیکردن و دوو ساڵ قەدەغەی گەشتکردن بۆ دەرەوەی وڵات مەحکووم کرا بوو.

جێی ئاماژەیه که ناوبراو له ڕەشەممەی 2720 دا لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە لە شاری بوکان دەستبەسەرکراوە و ڕۆژی 17ی خاکەلێوەی ئەمساڵ بە کەفالەت ئازاد کراوە.
ع.س

Leave a Reply

%d bloggers like this: