KMMK :
چوارشەممە ٢٠ی گەلاوێژی 2721ی کوردی، دوو هاوڵاتی بە ناوەکانی خورشید ئیبراهیمی، خەڵکی گوندی زێوە و جەلال ئیبراهیمی، خەڵکی گوندی “بەردەکەشک” سەر بە دەڤەری دزەی دۆڵی شاری ورمێ، بە دانانی کەفالەت بە شێوەیەک کاتی تا کاتی دادگاییەکەیان لە یەکێک لە گرتووخانەکانی ئەمنییەتی کۆماری ئیسلامی لە ورمێ ئازاد کران.
بەپێی ڕاپۆرتەکە، یەکشەممە ٢٠ی پووشپەڕی ئەمساڵ، ئەم دوو هاوڵاتییە بەبێ نواندنی حوکمی قەزایی لە لایەن هێزەئەمنیەکانی حکوومەت دەسبەسەر و گوازرانەوە بۆ یەکێک لە گرتووخانەکانی ئەم حکوومەتە لە شاری ورمێ.
شایانی باسە، تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، لەسەر ئەو تۆمەتانەی کە ئاراستەی ئەم دوو هاوڵاتییانە کراون، هیج زانیارییەک لەبەردەستدا نییە.
ع. س