KMMK:
چوار شەممە ٦ی خەرمانانی ٢٧٢١ی کوردی، شارۆمەندێک بە ناوی« عەلی عەزیز زادە» خەڵکی شاری بۆکان، لەلایەن ھێزە ئەمنیەتیەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە لەو شارە دەستبەسەر کراوە و بۆ شوێنێکی نادیار براوە.
بە پێی راپۆرتی گەیشتوو بە KMMK، دەستبەسەر کردنی ئەم شارۆمەندە بە بێ قەراری دەستبەسەر کردنی فەرمی لەلایەن دادگەوە رووی داوە و تەنانەت لە کاتی دەستبەسەر کردن، توندووتیژی بەرانبەر بەم شارۆمەندە کراوە و لێی دراوە.
تاکاتی بڵاو کردبەوەی ئەم ھەواڵە، لە ھۆکاری دەستبەسەر کردن و دۆخ و شوێنی ناوبراو زانیاریەک لەبەردەست نییە.
س.ر