بانگهێشتی دوکتۆر محەممەد قەدەمی لە لایەن دادگای ئێرانەوە لە بانە

KMMK:

چوارشەممە 13ی گەلاوێژی 2721ی کوردی، دوکتۆر محەممەد قەدەمی چالاکی سیاسی خەڵکی بانە لە ڕێی تلەفونەوە بانگهێشتی دادگای ئێران لە شاری بانە کرا.

بە پێی ئەو هەواڵانەی بە KMMK گەیشتوون، ڕایەدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران داوایان لە دوکتۆر محەممەد قەدەمی کردووە تا سەرلەبەیانی ڕۆژی شەممە 16ی گەلاوێژ لە لقی 3ی دادیاری ئێران لەم شارە بە سەرۆکایەتی دادوەر “نادر سەعادەتی ئاجرلوو” ئامادە بێت.

شیاوی باسە کە ئەم چالاکە سیاسییە بە ” سووکایەتی بە ڕێبەری ئێران و پڕووپاگەندە دژی دەسەڵات و ئاڵۆزانی گشتی” تۆمەتبار کراوە.

جێی بیرهانینە کە ناوبراو پێشووتر لە ڕێکەوتی 2ی گوڵانی ئەمساڵ بۆ لقی یەکی دادگای ئینقلابی ئێران لە بە تۆمەتی پڕوپاگەندە دژی دەسەڵات و ئاڵۆزکردنی ڕای گشتی بانگهێشت کرابوو.

ئەم دۆسیە لە سەر سکاڵای داستانی ئێران لەو شارە بۆی کرابوویەوە.

جێی سەرنجە کە ناوبرا یەک لە بەربژێرەکانی سەرۆک کۆماری بوو کە بە بۆنەی کورد بوون و سونە بوونەوە تەنانەت ڕێگەی چوونە ناو بینای وەزارەتی وڵات و ناونووسی کردنیشی پێ نەدراوە.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *