برینداربوونی پێنج كاسبكار و دەستبەسەركردنیان لە لایەن ھێزە ئەمنییەكانی ئێرانەوە

KMMK:

شەممە ٩ی گەلاوێژی٢٧٢١ی كوردی، پێنج كاسبكاری سەقزی لە «یاختابادی تاران» كرانە ئامانجی ھێزەكانی سپای پاسدارانی كۆماری ئیسلامی ئێران و برینداربوون.
پاشان ئەم پێنج كاسبكارە لە لایەن ھێزەكانی سپای پاسدارانەوە دەستبەسەر و بۆ ناوەندی ئەم ئۆرگانە ترۆریستییەی حكوومەتی ئێران ڕاگوازراون.

بە گوێرەی ھەواڵەكان،ناونیشانی چوار كەس لەم كاسبكارانە:ڕەزا سەید عەلا، ڕەزا، ڕزگار حسێنی و ئەحمەد ڕاگەیەندراوە.
شیاوی باسە كەئەم كرێكارە سقزیانە لە ناوچەیەكی نیشتەجێ بوون و بە بێ ھۆشداری پێدانی پێشوەختە كراونەتە ئامانجی چەكی گەرم.

ساڵانە ڕێژەیەكی زۆر لە كۆڵبەرانی كوردستان و سووتەمەنی بەرانی بەلووچستان دەكرێنە ئامانجی ی ڕاستەوخۆی ھێزە چەكدارەكانی ئێران و دەكوژرێن و بریندار دەكرێن.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *