شه‌وى ڕابردوو کاربه‌ده‌ستانى زیندانى شارى ورمێ هه‌شت به‌ندکراوى کوردیان بۆ زیندانى تاکه‌که‌سى راگوێز کردوە و سه‌رله‌به‌یانى ئه‌مڕۆ سزاى له‌سێداره‌دان به‌سه‌ر هەر هه‌شتیاندا جێبەجێ کردوە.
کاتژمێر چوارى سه‌ر له‌به‌یانى ئه‌مڕۆ 12/10/2015 هه‌شت به‌ندکراوی کورد که به تۆمەتی به‌کارهێنان و کڕین و فرۆشتنی ماده هۆشبه‌ره‌کان حوکمی سێداره‌یان بەسەردا سەپا بوو، له‌لایه‌ن ده‌زگای دادوه‌ریی کۆماری ئیسلامی ئێران و به‌رپرسانی زیندانی ناوه‌ندیی ورمێ له‌سێداره دران.
بە پێی ئەو هەوالانەی بڵاو کراونەوە، تا ئێستا ناوه‌نده حکومیه‌کانى شارى ورمێ ئاماده‌نین تەرمی لەسێدراوەکان ڕاده‌ستى که‌سوکاره‌کانیان بکه‌نه‌وه، هاوکات کاربه‌ده‌ستانى ئێرانى نایانه‌وێت سه‌رجه‌م به‌ندکراوه ئێعدام کراوەکان به‌یه‌که‌وه بده‌نه‌وه که‌سوکاره‌کانیان به‌ڵکو به‌رنامه‌ڕێژىان کردوه بۆ ئه‌وه‌ى ڕۆژانه جه‌سته‌ى زیندانیه‌ک راده‌ستى که‌سوکاره‌کانیان بکرێته‌وه، ئه‌وه‌ش وه‌ک ترسێک له دروستبونى خۆپیشاندان و ناڕه‌زایه‌تى له‌دژى لەسێدارەدانی ئەو کەسانە دێتە ئەژمار.
بە پێی ئەو ئامارانەی تا ئێستا بلاو کراونە، تەنیا لەم سال دا زیاتر لە ٦۰۰ کەس لە سێداره دراون، بە شێوازێک کە رادەی هەرە زۆرترین ئیعدامی لە خۆ دەگرێ لە بەراورد لە گەڵ ساڵانی رابردو دا