KMMK:
دوو شەممە ٢٨ی پووشپەڕی ٢٧٢١ی کوردی، بەندکراوێکی سیاسی لە شاری مەھاباد بە ناوی« قاسیم عەزیزیان» تەمەن ٢٨ ساڵ و خەڵکی گوندی « لەج»ی سەر بە شاری مەھاباد، لە بەندیخانەی کۆماری ئیسلامی ئێران لەو شارە، بە شێوەی کاتی ئازاد کرا.
بە پێی راپۆرتی گەیشتوو بە کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، ناوبراو بە دانانی بارمتە و بە شێوەی کاتی ئازاد کراوە.
جێگای بیر ھێنانەوەیە کە، ناوبراو لە رێکەوتی ٣١ی گوڵانی ئەمساڵ لەلایەن ھێزە ئەمنیەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە شاری مەھاباد دەستبەسەر کرابوو و ھەروەھا تۆمەتی« ھاوکاری لەگەڵ حیزبە کوردستانیەکانی دژبەری کۆماری ئیسلامی ئێران» بە ناوبراوەوە پاڵنراوە.
س.ر