موژگان کاوسی بە هۆی تووشبوون بە کرۆنا نێردرا بۆ مەرەخەسی(پشوو)

KMMK:

چوارشەممە 30ی پووشپەڕی 2721ی کوردی، موژگان کاوسی کە ماوەی زیندانییەکەی لە بەندی ژنانی زیندانی «اوین» تێدەپەڕێنێ، بە هۆی تووشبوون بە ڤایرۆسی کرۆنا نێردرا بۆ مەرەخەسی.
موژگان کاوسی یەک لە نووسەر و توێژەرانی کوردستانە کە لە لایەن کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە دەستبەسەر کراوە.

بە گوێرەی هەواڵەکە، چوار ڕۆژ لە تووشبوونی ناوبراو بە ڤایرۆسی کرۆنا تێدەپەڕێ و ماوەی حەوتوویەک پشوویان پێداوە.

شیاوی باسە کە ئەم چالاکە بەناوبانگە، پاشنیوەڕۆی سێشەممە 22ی پووشپەڕ لە زیندانی اوینەوە بۆ نەوشەهر ڕاگوازرابوو، بەڵام بەهۆی بە پێی ئەوەی پێشتر لە لایەن بەرپرسانی زیندانی اوینەوە بە بەرپرسانی قەزایی نەوشەهر، ڕانەگەیەندرابوو، بۆ ئێڤین گەڕێنرایەوە.

جێگەی باسه‌ کە موژگان کاوسی، مانگرتنێکی دە ڕۆژەی بەرانبەر بە شێوازی بان یاسایی و هەڵاواردن ئاسایی بەرپرسانی زیندانی اوین لە بەرانبەر پێدانی مەرەخەسی بە زیندان بە جێگەیاندبوو.
هەروەها ناوبراو ڕێکەوتی سێشەممە 11ی خەرمانانی 2720ی کوردی لە ناڕەزایەتی دژ بە پەسەند نەکردنی داواکاری مەرەخەسی و هەڵاواردنی ڕەگەزی لە پۆلینبەندی کاتی پێوەندی تەلەفوونی لە بەندی ژنانی زیندانی اوین دەستی دابوویە مانگرتن لە خواردن.

جێی بیرهێنانەوەیە کە موژگان کاوسی، سێشەممە 30ی گوڵانی 2720ی کوردی، بۆ تێپەڕاندنی 36 مانگ حوکمی زیندان دەستبەسەر و ڕەوانەی زیندان کرا.

ناوبراو سەرەتا لە لایەن سیستەمی قەزایی ئێرانەوە بە 69 مانگ زیندان مەحکووم کرا. ئەم حوکمە لە دادگای پێداچوونەوەی پارێزگای مازندەران بۆ 76 مانگ و 15 ڕۆژ هەڵکشا. کە بەپێی کۆبەندەوە، 36 مانگی دەبێ جێبەجێ بکرێ.

جێی باسە کە دامەزراوە ئەمنی و قەزاییەکانی ئێران ئەم نووسەر و توێژەرە کوردەیان بە بێ هیچ چەشنه بەڵگەیەکی تاوانباربوون زیندانیان بەسەردا سەپاندووە.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *