KMMK:
ئێقباڵ مورادی، ئەندامی ڕێبەری کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، سێ ساڵی بەرێ، ڕۆژی سێشەممە 27ی پووشپەڕی 2818ی کوردی، تیرۆر و تەرمەکەی لە دەورووبەری ڕووباری شاری پێجوێن هەرێمی باشووری کوردستان دۆزرایەوە.
بە پێی زانیاریە پزیشکەکانی باشووری کوردستان، ناوبراو بە سێ فیشەک تیرۆر کراوە و تەرمەکەی لە شوێنی ڕووداوەکە فڕێ دەدرێ. ئێقباڵ مورادی باوکی زیندانی سیاسی زانیار مورادی و مامەی زانیار مورادی زیندانی سیاسی دیکە بە ئێعدام مەحکووم کرا کە لە سەردەمی گەنجییەوە لە خەباتی حیزبە سیاسییەکانی کوردستان خۆی گرتەوە و ژیانی خۆی تەرخانی خەبات بۆ مسۆگەر کردنی داواکارییەکانی گەلی کورد کرد.
شیاوی باسە کە ئێقباڵ مورادی لە ساڵی 2708ی کوردی ـش لە دەڤەری پێنجوێن کرایە ئامانجی هێرشی تیرۆریستی و پاش برینداربوونی و گواستنەوەی خێرای بۆ نەخۆشخانە لە مردن ڕزگاری بوو.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان لەبەرچاوگرتنی هەڕەشە بەردەوامەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران بەرانبەر بە ئێقباڵ مورادی و دیکەی ئەندامانی ئەم دامەزراوە مافی مرۆڤیە، هەروەها بە پێی مێژینەی کۆماری ئیسلامی ئێران لە پێوەندی لە گەڵ هەوڵی تیرۆریستی چ لە باشووری کوردستان و چ لە ئاستی جیهان ئەگەری تیرۆری ئێقباڵ مورادی بە کردەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران دەزانێ.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان بە پشتبەستن بە مادەی 51ی پڕوتۆکوکۆلی یەکی پەیوەست بە کۆنڤانسیۆنی ژنۆ و مادەی 13ی دووهەمین پڕۆتۆکۆلی پەیوەست بە تیرۆر 204)و بە پێی بنەچەی Bassiuni,1974) نێودەوڵەتی دەسەڵاتداری دەوڵەت بە سزاکان و هەروەها بە پێی پڕۆتۆکۆلی پەیوەستی لە پێوەندی لە گەڵ تیرۆریزم(UN.DOC:16)داوا لە حکوومەتی هەرێمی کوردستان، حکوومەتی فیدڕاڵی عێراق و یەکێتیی نیشتمانی کوردستان(YNK) دەکات بە خێرایی، بکەرانی ئەم جینایەتە ئاشکرا بکەن و لە دادگایەکی دادوەرانە محاکمە بکرێن.
پاش تێپەڕینی سێ سال لەم تیرۆرە، دامەزراوە بەرپرسیارەکان لە باشووری کوردستان هێشتا تاوانبارانی ئەم تیرۆرەیان ئاشکرا نەکردووە و دەسپێشخەری بۆ محاکمەیان نەکراوە. کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان وێڕای ئێدانە کردنی تیرۆرەی ئەندامی ڕێبەری خۆی، داوا لە حکوومەتی باشووری کوردستان دەکات، ئەنجامی لێکۆڵینەوەکانی خۆی بەڕای گشتی خەڵک بگەیەنێت و بکەرانی ئەم جینایەتە سزا بدات.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان


