سەردەشت؛ مێردمنالێک 14 ساڵان کۆتایی بە ژیانی خوی هێنا

KMMK:
یەکشەمە 27ی پووشپەڕی 2721ی کوردی، مێرمندالێک 14 ساڵان بە ناوی دانیال رەمەزانی کوڕی جەلیل خەلکی گوندی مکلاوێی سەر بە شاری سەردەشت بە رێگای هەولدان بە خۆکوشتن کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.


شایانی باسە، تا کاتی ئامادە کردنی ئەم هەوالە هیچ زانیارییەک لەمەر هۆکار و شێوەی خۆکوشتنی ناوبراو لە بەر دەستدا نییە.

جێی بیرهێنانەوەیە کە، قەیرانی کۆمەڵایەتی و چاندی، بەرزبوونەوەی ڕێژەی هەژاری و هەڵئاوسان، بەتایبەت فشارە سیاسی و ئابورییە جیاکارییەکان لە رۆژهەڵاتی کوردستان (شرق کوردستان) دەکرێت لە گرنگترین فاکتەری راستەوخۆ لە زیادبوونی ژمارەی خۆکوشتنەکان دابنرێت.

ع.س

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *