حوکمی ئێعدامی دوو زیندانی جێبەجێ کــرا

KMMK:

یەکشەممە 27ی پووشپەڕی 2721ی کوردی، حوکمی دوو زیندانی مەحکووم کراو بە ئێعدام بە ناوەکانی”بابەک ئەسلانی و موحسین ئەسفەهانی” لە زیندانی ناوەندی ئێران لە شاری ورمێ جێبەجێ کرا.


ناوبراوان لە گەڵ کەسێکی دیکه بە ناونیشانی مەیسەم سادقی بە تۆمەتی کوشتن بە ئێعدام مەحکووم و ڕۆژی هەینی 25ی پووشپەڕ، بە مەبەستی جێبەجێ کردنی حوکمەکەیان بۆ ژووری تاکەکەسی زیندانی ئێران لە ورمێ ڕاگوازرابوون، کە مەیسەم سادقی لەدوای وەرگرتنی ڕەزامەندی، بۆ بەند گەڕێنرایەوە.

جێبەجێکردنی حوکمی ئەم زیندایانە تا کاتی بڵاوکردنەوەی ئەم هەواڵە، لە لایەن پێگەیەنەرە ناوخۆییەکانی ناوخۆی ئێرانەوە هەروەها سەرچاوەی ڕەسمێ پشتڕاست نەکراوەتەوە.

جێی بیرهێنانەوەیە کە کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان ڕۆژی ڕابردوو لەهەمبەر ئەگەری ئێعدامی ئەم دوو زیندانییە هەواڵی بڵاو کردبوویەوە.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *