مەریوان؛ خۆکوژی شارۆمەندێکی دیکە

KMMK:
شەمە 26ـی پووشپەڕی 2721ـی کوردی، ژنێکی تەمەن 35 ساڵە بەناو “ماریا گەڵباخی” دانیشتووی گەڕەکی شەردۆشییەکانی شاری مەریوان لە رێگای هەڵواسینەوە هەوڵی خۆکوژی داو گیانی لەدەست دا.


بە پێی ئەو زانیاریگەلەی بە KMMK گەیشتوون، ناوبراو بەهۆی کێشەی بناماڵەییەوە هەوڵی خۆکوژی داوە.


شایەنی باسە، بە هۆی فەقیری، بێ دەرەتانی، نەبوونی کار، دانیشتووانی رۆژهەڵاتی کوردستان و بەتایبەت گەنجان، گوشاری لەڕادەبەدەری ئابووری، هاوسەرگیری زۆرەملێ، هەڵاواردنی ڕەگەزی، نەبوونی پاڵپشتی یاسایی لەژنان، و دەس کورتی و بێکاری رێژەی خۆکوژی بەرەو هەڵکشانە.


م.ه

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *