بانگھێشت و دەستبەسەر کردنی هاوڵاتییەک لەلایەن ھێزە ئەمنیەکانی ئێرانەوە

KMMK:
چوارشەممە ٢٣ی پوشپەڕی ٢٧٢١ی کوردی، هاوڵاتییەک بە ناوی «فەرید نەقشبەندی» ئەندامی مەکتەبی قورئان، فەرمانبەری پەروەردەی ناوچەی ١ی شاری سنە و فەرمانبەری یەکێک لە خوێندگاکانی قۆناغی ناوندی و بە ٣٣ ساڵ پێشینەوە، لەلایەن ھێزە ئەمینیەکانی ئێرانەوە لەو شارە دەستبەسەر کراوە و پاش چەند کاتژمێر لێپرسینەوە ئازاد کراوە.

جێگای ئاماژەیە کە ھێزە جل مەدەنیەکانی ئێران کە لەسەرەتاوە خۆیان پۆلیسی ئاگاھی ناساندبوو، ناوبراو دەستبەسەر دەکەن و چەندین کاتژمێر لەسەر ڤابەتی مەکتەب قورئان لێپرسینەوەیان لە ناوبراو کردوە.
ھێزە ئەمنیەکانی ئێران پاش دەستبەسەرگرتنی مۆبایلی ناوبراو، ئەم کەسەیان بە چاوی بەستراوەوە لە سەر شەقام بەجێ ھێشتوە.

س.ر

Leave a Reply

%d bloggers like this: