KMMK:
پێنج شەممە ٢٤ی پوشپەڕی ٢٧٢١ی کوردی،« بەھمەن ئیسماعیلی» کوڕی عوسمان، تەمەن ٣٨ ساڵان و خەڵکی گوندی یەنگیجەێ سەر بە ناوچەی سۆمای برادۆستی سەر بە شاری ورمێ، پاش تێپەڕبونی ٦٠ رۆژ بەسەر دەستبەسەر کردنیدا حەوتوی رابردوو بۆ بەندیخانەی کۆماری ئیسلامی ئێران لەم شارە گوازرایەوە.

جێگای بیر ھێنانەوەیە کە: ناوبراو ٢٣ی گوڵانی ئەمساڵ بەبێ قەراری دادوەر دەستبەسەر کرابوو.
ھەروەھا ئەم شارۆمەندە لە گرتووخانە لەلایەن رێکختاوەی تیرۆریستی سپای پاسدارانی کۆماری ئسلامی ئێرانەوە بە مەبەستی دانپێدانانی زۆرەملی خرابوە ژێر گوشسر و ئەشکەنجە.

بە پێی راپۆرتی گەیشتوو بە KMMK: تۆمەتی« ھاوکاری لەگەڵ یەکێک لە پارتە کوردستانیەکانی دژبەری کۆماری ئیسلامی ئێران» بە ناوبراوەوە پاڵ نراوە.

س.ر

Leave a Reply

%d bloggers like this: