هاوڵاتییەک لە مەهاباد کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا

KMMK:
ھەینی ١٨ی پوشپەڕی ٢٧٢١ی کوردی، هاوڵاتییەک بە ناوی عەبدوڵا موستەفایی، خەڵکی گوندی « داغە»ی سەر بە شاری مەھاباد، کوڕی حوسەین کە ژیانی ھاوبەشی پێک ھێنابوە و خاوەنی دوو منداڵ بووە، دەستی داوەتە خۆکوژی و کۆتایی بە ژیانی خۆی ھێناوە.

تا کاتی بڵاو کردنەوەی ئەم ھەواڵە، لە ھۆکاری خۆکوژی ئەم هاوڵاتییە زانیاریەک بەردەست نەکەوتووە.

جێگای ئاماژەیە کە بە ھۆی ھەژاری و بێ پیشەیی، زەختی زۆری ئابووری لەسەرخەڵکی رۆژھەڵاتی کوردستان بە تایبەت لاوەکان، پێک ھێنانی ژیانی ھاوبەش بە شێوەی زۆرەملی، ھەڵاوردەیی رەگەزی، نەبوونی پاڵپشتی یاسایی بۆسەر ژنان لە ھۆکار گەلی سەرەکی خوکوژی لە رۆژھەڵاتی کوردستانە.

س.ر

Leave a Reply

%d bloggers like this: