نەوسوود؛ دەستبەسەر کردن و ئازار و لێدانی دەیان کۆڵبەر لەکایەن ھێزە سنووریەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە

KMMK:
رۆژی پێنج شەممە ١٧ی پووشپەڕی ٢٧٢١ی کوردی، ھێزە سنووریەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە سنووری نەوسوود، ھەڵدەکوتنە سەر گروپێک لە کۆڵبەران و بە دەیان کۆڵبەر دەستبەسەر دەکەن و ئەشکەنجەو ئازاریان دەدەن.

بە پێی ھەواڵی گەیشتوو بە کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، رێژەیەکی زۆر لە ھێزە سنووریەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە سنووری نەوسوود ھەڵدەکوتنە سەر گروپێک لە کۆڵبەران و بەدەیان کۆڵبەر دەستبەسەر دەکەن و دەست بەسەر کۆڵ و کەلووپەلەکانیاندا دەگرن و ھەروەھا ئەو کۆڵبەرانە توندوتیژییان بەرانبەر دەکرێت لەلایەن ئەم ھێزەوە و لێیان دەدرێت و بریندار دەکرێن.
ھەروەھا بە پێی راپۆرتەکە، بە دەیان کۆڵبەری تر توانیویانە ھەڵبێن و ئێستا لە باشووری کوردستان گرساونەتەوە و ناتوانن بگەڕێنەوە و لەئەگەری گەڕانەوەیان ئەگەری دەستبەسەر کردن و تەنانەت کوشتن و بریندار کردنی ئەم کۆڵبەرانە لەلایەن ئەم ھێزەوە زۆرە.

جێگای ئاماژەی کە، ئەو کۆڵبەرانەی کە دەستبەسەر کراون لە گرتووخانەی ھێزە سنووریەکانی ئێران لە شاری نەوسوود بەندکراون و تا کاتی دادگایی کردنیان و سزادانیان ئازاد ناکرێن.

س.ر

Leave a Reply

%d bloggers like this: