KMMK:
بەپێی راپۆرتێک کە ئەمڕۆ چوار شەممە ١٦ی پوشپەڕی ٢٧٢١ی کوردی بە دەستی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان گەیشتووە: رۆژی ١٥ی پوشپەڕ، ناھید کەمانگەر خوێندکاری بەشی زوان و رێزمانی کوردی زانکۆی کوردستان و کچی بەندکراوی سیاسی حوسەین کەمانگەر، پاش بانگھێشت بۆ ستادی خەبەری ئێدارەی ئیتلاعات، لەلایەن ھێزە ئەمنیەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە شاری کامێران دەستبەسەر و بۆ بەشی ژنانی کانونی ئیسلاح و تەربیەتی حکومەت لە شاری سنە گوازراوەتەوە.
شایانی باسە کە: لە ھۆکاری دەستبەسەر کردن و تۆمەتگەلی پاڵنراو بەم خوێندکارەوە، ھەواڵێک بەدەسەت نەکەوتوە.
ئیدارەی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامی ئێران لە شاری ژامێران، بە مەبەستی گوشار خستنە سەر حوسەین کەمانگەر و یارمەتی و دانپێدانانی ئەم کەسەر لەبەر چاو میداوە،« نەسرین نەقدی» ھاوسەر و « ناھید کەمانگەر» کچی ناوبراویان بانگھێشت و لێپێچینەوەیان لەسەر کراوە.
جێگای ئاماژەیە کە: باوکی ئەم خوێندکارەی خەڵکی شاری کامێران، حوسەین کەمانگەر، بەندکراوی سیاسی بەندکراو لە بەندیخانەی ناوەندی کۆماری ئیسلامی ئێران لە شاری سنە لە بەشی یەکەمی دادگەی ئێران بە دادوەری « دادوەر سەعیدی» بە تۆمەتی یاغی بون لە رێگای ئەندام بون لە حیزبە ئۆپۆزیسیۆنەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران سزای ١٥ ساڵ بەندکردنی بەسەردا سەپێندراوە.
س.ر


