سایتی‌ روانگه‌ داخراو و بەرپرسەکەی ده‌ستگیر كرا

حه‌سه‌ن شیخ ئاغایی‌ به‌رپرسی‌ سایتی‌ روانگه‌ له‌ مه‌هاباد لە لایەن هێزە ئەمنیەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران ده‌ستگیرا كرا‌وە و ده‌ست به‌ سه‌ر وێبسایتی روانگە کە ناوبراو بەرپرسیەتی، گیردراوە.

ئه‌مرۆ له‌ شاری‌ مه‌هاباد هیزه‌ ئه‌منیه‌كان سه‌عات 12 حه‌سه‌ن شیخ ئاقاییان ده‌ستیگیر كرد‌و بۆ شوینیكی‌ نادیار گوازرایه‌وه‌.

به‌ پیی‌ ئەو زانیارییانەی بلاو کراونەوە، هاوكات له‌ گه‌ل ده‌ستگیركردنی‌ شیخ ئاقایی‌، ئه‌ندامیكی‌ دیكه‌ی‌ ئه‌م سایته‌ ده‌ستگیركراوه‌و به‌لام دواتر ئازادیان كردوه‌.

له‌ گه‌ل ده‌ستگیركردنی‌ به‌ریوه‌به‌رانی‌ ئه‌و سایته‌، به‌ریوه‌به‌ریی‌ ئه‌م سایته‌ له‌ فه‌یسبوك رایگه‌یاند: كونترۆلی‌ سایته‌كه‌یان له‌ ده‌ست ده‌رچوه‌و هیچ به‌رپرسیاره‌تییه‌كه‌یان به‌رامبه‌ر به‌ سایته‌كه‌ نیه‌.

سایتی‌ روانگه‌ سایتی‌ دو زمانه‌ی‌ كوردی‌ ـ فارسی‌ له‌ شاری‌ مه‌هاباده‌، كه‌ كۆمه‌لیك رۆژنامه‌نوسی‌ كوردی‌ تیی‌ دا چالاكیان هه‌یه‌. كاركردی‌ ئه‌و سایته‌ له‌ مانگه‌كانی‌ رابردوو ناره‌زایی‌ به‌رپرسانی‌ ئیداری‌‌و ئه‌منیه‌تی‌ پاریزگاكه‌ی‌ لی‌ كه‌وتبووه‌.