KMMK:
بە پێی ئەو زانیاریگەلەی بە کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان گەیشتوون، کۆمەڵێ لە چالاکانی یارسان لە شارەکانی کوردستان بە بڵاوکردنەوەی ڤیدیۆ و داخۆیانی مانگرتنی خۆیان لە خواردن بۆ پشتگری لە بەندکراوی سیاسی یارسان “خەیروڵا حەق جوویان” دەربڕی.
لە راپۆرتەکەدا هاتووە، یەکشەمە 13 پووشپەڕی 2721ـی کوردی، “سیاوەش حەیاتی، سەی ئەمین عەباسی، داریووش حەیدەری، شاهروخ سائیمیان، پەیام رەزایی، فەرزاد ئەڵماسی، سەی حسەین ئەفزەڵی، سەی عەلی دەکەیی و نووشاد تاهێری” بۆ پشتگری لە خەیروڵا حەق جوویان ئەندامی راوێژکاری کۆمەڵگای مەدەنی یارسان کەلەلایەن هێزە ئەمنیەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران دەستبەسەر کراوە، مانگرتنی خۆیان لە خواردن راگەیاند.
جێگای ئاماژەیە، دووشەمە 7ـی پووشپەڕ خەیروڵا حەق جوویان ئەندامی راوێژکاری کۆمەڵگای مەدەنی یارسان، پاش دەستبەسەر بوون لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە راگوێزی بەندیخانەی ئەو حکوومەتە بە ناو دیزڵ ئاوای کرماشان کراوە.
ئەم چالاکەی یارسان پاش تێپەڕاندنی لێپرسینەوەکان رازی بە دانانی بارمتەی 500 ملوێن تمەنی بۆ ئازادی کاتی نەبووەو هەموو ئەو تۆمەتانەی نراوەتە پاڵی رەتی کردوونەتەوە هەر بۆیە راگوێزی زیندانی ئێران لە کرماشان کراوە.
م.ە