پیرانشار؛ چارەنووسی هاوڵاتییەک پاش دووحەوتوو بەسەر قۆڵبەست کردنیدا نادیارە

KMMK:


شەمە 12 پووشپەڕی 2721ـی کوردی، چارەنووسی هاوڵاتییەک بە ناو “رێبوار حسەینی” 35 ساڵە کوڕی حسەین و خەڵکی پیرانشار پاش دووحەوتوو بەسەر قۆڵبەست کردنیدا لە گرتووخانەی ئەمنی ئێران لە پیرانشار بەهەڵپەسێردراوی ماوەتەوە.


جێگای وەبیرهێنانەوەیە، ناوبراو 29ـی جۆزەردان لەلایەن هێزە ئەمنیەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە پیرانشار دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار راگواسترابوو.


بە پێی ئەو هەواڵانەی بە KMMK گەیشتوون، هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران بە بێ نواندنی بەڵگەی دادوەر رێبوار حسەینی ـیان دەستبەسەر کردووە.


تا کاتی سازدان و بڵاو کردنەوەی ئەم هەواڵە لە هۆکاری دەستبەسەری و شوێنی مانەوەی ئەم هاوڵاتیێە زانیارییەک لەبەردەست نییەو بەدواداچوونەکانی بنەماڵەکەی دەسکەوتێکی نەبووە.
م.ە

Leave a Reply

%d bloggers like this: