هەڵەی پزیشکی مردنی ژنێکی دووگیانی لێکەوتەوە

KMMK:

هەینی 11ی پووشپەڕی 2721ی کوردی، ژنێکی دووگیان بە ناوی ” سودابە ڕۆحی” 30 ساڵ تەمەن کچی محەممەد عەلی دایکی دوو مندال خەڵکی گوندی سنجی سەر بە شاری ورمێ بە هۆی هەڵەی پزیشکی لە نەخۆشخانە گیانی خۆی لە دەست دا.

بە پێی ئەو هەواڵانەی بە KMMK گەیشتوون، ئەم ژنە دووگیانە بۆ جێبەجێکردنی نەشتەرگەری منداڵبوون بۆ نەخۆشخانەی پسپۆڕی ژنان (مێهرزاد) ڕاگوازرا و نەشتەرگەری سزاریەن لە سەر جێبەجێکرابوو و بە هۆی هەڵە وەشاندنی دەرزی گیانی خۆی لە دەست دا.
شیاوی بایە کە، ئاماری کەمتەرخەمی پزیشکی لە ئێران و بەتایبەت ڕۆژهەڵاتی کوردستان ڕوو لە هەڵکشانه، بە پێی وتەی بەرپرسی ڕێخراوی پزیشکی یاسایی زۆرترین سکاڵاکانی کەمتەرخەمی پزیشکی تایبەت بە ژنان و لێکەوتنەوەی منداڵ بوە.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *