KMMK:
کرێکارێکی شارەوانی شاری گێڵان غەرب کە ناوەکەی ئاشکرا نەکراوە لە لایەن شارەوانی ئەو شارەوە بە بۆنەی ڕژاندنی زبڵ و خاشاک لە ڕێگە درایە بەر مشتەکۆڵە و پێ لەقە لە ڕوومەتی.
بە گوێرەی هەواڵەکە لە زاری خودی ئەو کرێکارەکەوە دەڵێ: لە کاتێکدا من کاری لەو شێوەم نەکردووە لە لایەن شارەوانەوە هێرش کرایە سەرم و تەنانەت هاوکارەکانیشی پەلاماریان داوم و دواتر لەو شوێنە دووریان خستمەوە و بۆ خۆیشیان هەڵهاتن بۆ ئەوەی کەسێکی دیکە لە چۆنیەتی ڕووداوەکە تێنەگات.
ناوبراو دەڵێ من نەشتەرگەری دڵم لە سەر کراوە و باری تەندرووستیم ناجێگیرە و حەفتا ساڵ تەمەنمە.
شیاوی باسە سەرەڕای ئەو لێدانە شارەوانی تلەفوون بۆ بەرپرسی ئەو کرێکارە دەکات کە لە سەر کارەکەی وەدەری بنێن و دەڵێ سێ مانگە مووچەیشم وەرنەگرتوە.
جێی سەرنجە کە بەڕێوەبەرانی سیستەمی حوکمڕانی ئێران سەرەڕای ئەوەی هیچ پرۆسەیەکی خزمەتگوزاریان بۆ خەڵک نەکردووە و نییە بەڵکوو بەو پەڕی دڵڕەقییەوە لە گەڵ کرێکاران وخزمەتگوزارانی ئێران و بەتایبەت ڕۆژهەڵاتی کوردستان هەڵسوکەوت دەکەن.
ق.ش


