سۆران شەریفی بە دانانی بارمتە لە زیندان ئازاد بوو

KMMK:

بە پێی ھەواڵی گەیشتوو بە كۆمەڵەی مافی مرۆڤی كوردستان، سۆران شەریفی ھاوڵاتی خەڵكی شاری بۆكان بە دانانی بارمتە لە گرتووخانەی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئێران لەو شارە ئازاد كراوە.

ناوبراو دووشەممە ٣ی جۆزەردانی ئەمساڵ لە لایەن ھێزە ئەمنی و ئیتلاعاتییەكانەوە دەستبەسەر كرابوو.

ھێزە ئەمنییەكان پاش دەستبەسەری ناوبراو، ھەندێ كەلووپەلی تایبەتی ئەویان وەكوو موبایل،كۆمپیۆتەر و بڕێ كتێبیان دەستبەسەردا گرت و لە گەڵ خۆیان بردویانە.

سۆران شەریفی لە ماوەی دەستبەسەری و لێپرسینەوە لە مافی ھەبوونی پارێزەر و چاوپێكەوتنی بنەماڵە بێبەری كراوە.
شیاوی باسە كە ت ائامادە كردنی ئەم ھەواڵە ھیچ زانیارییەك لەمەڕ ھۆكاری دەستبەسەری و ئەو تۆمەتانەی نراەنە پاڵی ئاشكرا نەكراوە.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *