تەقەی هێزە چەکدارەکانی ئێران برینداربوونی کۆڵبەرێکی لێکەوتەوە

KMMK:

چوارشەممە 9ی پووشپەڕی 2721ی کوردی، کۆڵبەرێک بە ناونیشانی “دڵشاد ئەمین زادە” 29 ساڵ تەمەن، کوڕی غەریب خەڵکی گوندی دەرەزیارەتی سەرو” سەر بە شاری سەقز، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە ناوچەی سنووری بڕوێشکان سەر بە شاری بانە بە گرانی بریندار بوو.
تا کاتی ئامادە کردنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک لەمەڕ دۆخی تەندرستی ئەم کۆڵبەرە ئاشکرا نەکراوە.

کوشتنی کۆڵبەران سەلمێنەری ئاشکرای جینایەت دژی مرۆڤایەتییە کە کۆماری ئیسلامی ئێران ڕۆژانە دەستی تێوە دەدات.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *