یاسر شەرافەتەدین دەستی دایە مانگرتن لە خواردن

KMMK:

یاسر شەرافەتەدین، زیندانی ئاینیی بەندکراو لە زیندانی حکوومەتی ئێران لە شاری ورمێ لە ناڕەزایەتی دژی بێبەری بوون لە مافی سەرەتایی خۆی مانی لە خواردن گرت.

ئەم زیندانییە ئاینییە لە لایەن لقی دووی دادگای ئینقلابی حکوومەتی ئێران لە ورمێ بە تۆمەتی “محاربە” لە ڕێی ئەندامەتی لە گرووپە ڕادیکاڵە ئاینییەکان بە 18 ساڵ زیندان مەحکووم کراوە.

ناوبراو لە ناڕەزایەتی بەرانبەر دژایەتی بەرپرسانی زیندان لە گەڵ داواکاری ڕاگواستنی بۆ مەرەخەسی و نەگواستنەوەی بۆ نەغەدە، لە بەرچاو نەگرتنی گەڵاڵەی دوو فاکتۆی داشکانی سزای زیندانی و هەر وەها هەژمار نەکردنی دوو ساڵ زیندان کە لە زیندانی وڵاتی ئەفغانستان کێشاویەتی، لە سەرلە بەیانی سێشەممە 8ی پووشپەڕ دەستی داوەتە مانگرتن لە خواردن.

یاسر شەرافەت الدین 23ساڵ تەمەن و خەڵکی شــنۆ لە ساڵی 2716ی کوردی لە ئەفغانستان دەستبەسەر و ماوەی دوو ساڵ لەو وڵاتە زیندانی کراوە. ناوبراو لە ساڵی 2719ی کوردی، ڕادەستی دەوڵەتی ئێران دەکرێتەوە پاش چەندد ڕۆژ ڕاگرتن لە زیندانی ئێڤین لە تاران بۆ زیندانی ئەم حکوومەتە لە ورمێ ڕاگوازرا.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *