خەیروڵڵا حەق جویان ئەندامی کۆمەڵەی ڕاوێژکاری چالاکانی مەدەنی یارسان دەستبەسەر و بۆ زیندان گوازرایەوە

KMMK:

خەیروڵڵا حەق جویان لە ئەندامانی کۆمەڵەی ڕاوێژکاری چالاکانی مەدەنی یارسان سەر لە بەیانی دووشەممە 7ی پووشپەڕی 2721ی کوردی، لە لایەن دادستانی حکوومەتی ئێران لە شاری سەحنە بانگهێشت و پاش لێپرسینەوە بۆ زیندانی دیزەڵ ئاوای حکوومەتی ئێران لە کرماشان ڕاگوازراوە.

ناوبراو پاش لێپرسینەوە ئاگادار دەکرێتەوە کە دادستانی داوای بارمتەی 500ملوێن تمەنی بۆ ئازادی کاتی ئەوان کرڕووە.
ناوبراو داواکاری بارمتە ڕەت دەکاتەوە و بە هۆی پەسەند نەکردنی جۆری تاوانەکەی ڕەوانەی زیندانی دیزەڵ ئاوا کراوە.

شیاوی باسە کە تاکاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک لەمەڕ ئەو تاوانانەی نراونەتە پاڵی ئەم ئەندامەی کۆمەڵەی ڕاوێژکار چالاکانی مەدەنی یارسان زانیارییەک وەچنگ نەکەوتوە.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *