KMMK:
دووشەممە 7ی پووشپەڕی 2721ی کوردی، ئارام فەتحی و سورەییا حەقدووست بە دانانی بارمتەی 100 ملوێن تمەنی لە زیندانی حکوومەتی ئێران ئازاد کران.
ئارام فەتحی ڕێکەوتی 27ی جۆزەردانی 2721ی کوردی، لە لایەن گرووپکی 7 کەسی لە هێزە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێرانەوە دەستبەسەر و بۆ زیندان ڕاگوازرا.
پاش دەستبەسەری ئەم چالاکە مەدەنییە، بنەماڵەکەی ئاگادار دەکرێتەوە کە ئارام بۆ بەشی کەرەنتینەی زیندانی گشتی ڕاگوازراوە.
لە ماوەی دەستبەسەری، دەسڕاگەیشتنی ئەم چالاکە مەدەنییە بە دەرمانە پێویسەەکانی کە دەبوا بەکەڵکیان بێنێ، قەدەغە کرابوو.
شیاوی باسه کە سورەیا حەقدووست ـیش چەندد ڕۆژ دواتر لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێران لە شاری مەریوان دەستبەسەر و بۆ لێپرسینەوە بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی سپا دەگوازرێتەوە.
ئەم دوو چاڵاکە مەدەنییە دوابەدوای سکاڵای بنەماڵەیەکی سەر بە سپای پاسداران دەستبەسەر کرابوون.
ق.ش