کواستنەوەی لوقمان عەزیزی بۆ گرتووخانە ئەمنیەکانی ئێران لە شاری ورمێ

KMMK:

یەک شەممە 7ی پوشپەڕی 2721ی کوردی، لوقمان عەزیزی شارۆمەندی شاری شنۆ و بەندکراوی پێشوی سیاسی، بۆ گرتووخانە ئەمنیەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە شاری ورمێ گوازرایەوە.

جێگای ئاماژەیە کە، ناوبراو لە رێکەوتی 31 جۆزەردانی ئەمساڵ لەلایەن ھێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامی ئێران لە شاری شنۆ دەستبەسەر کراوە.

دەستبەسەر کردنی ناوبراو لەکاتێکدایە کە سزای پێشووی ناوبراو مانگێک دەبێت کۆتایی ھاتووە و لەسەر داواکاری بەرپرسانی بەندیخانە، سەرقاڵی چاک کردنی تەوالێتی بەندیخانە بووە.

تا کاتی بڵاو کردنەوەی ئەم ھەواڵە ھۆکاری دەستبەسەر کردنەوەی ئەم بەندکراوە سیاسیە نەزاندراوە. لوقمان عەزیزی ساڵی 2717ی کوردی، لەلایەن دادگەی ئینقیلابی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە بە تۆمەتی ھاوکاری لەگەڵ حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، سزای 16 ساڵ بەندکردنی بەسەردا سەپێندرابوو. ئەم سزایە لە دادگەی پێداچوونەوە بۆ 5 ساڵ بەندکردنی بێ مەرج و 8 ساڵ بەندكردنی مەرجدار کەم کرایەوە.

س.ر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *