ورمێ؛ لێدان و سووکایەتی کردن بە بەندکراوێکی سیاسی

KMMK:

پێنج شەممە 5ی پوشپەڕی 2721ی کوردی، بەندکراوێکی سیاسی بە ناوی« کامەرن قاسمی» لە کاتی چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی لەلایەن ھێزەکانی بەندیخانەی کۆماری ئیسلامی ئێران لەوشارە لێی دەدرێت و سووکایەتی پێدەکرێت.

بە گوێرەی ھەواڵی گەیشتوو بە کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، پاش ئەوەی ئەم ھێزە ئازاری بنەماڵەکەی دەدەن و سووکایەتییان پێدەکەن ناڕەزایەتی کامەران قاسمی لێدەکەوێتەوە و بەو ھۆیەشەوە لەبەرچاوی بنەمەڵەکەی لە ناوبراو دەدەن و سووکایەتی پێ دەکەن.

شایانی باسە کە، ناوبراو لە مانگی رەزبەری 2719ی کوردی، لەلایەن ھێزە ئەمنیەتیەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە لە شاری ورمێ دەستبەسەر دەکرێت و پاشان لە مانگی سەرماوەزی ئەو ساڵە بە تۆماتی« ھاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردیەکانی دژبەری کۆماری ئیسلامی ئێران» لەلایەن دادگەی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە لە شاری ورمێ سزای 19 ساڵ و 1 رۆژ بەندکردنی بەسەردا دەسەپێندرێت.

س.ر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *