KMMK:
ڕۆژی پێنجشەممە 3ی پووشپەڕی 2721ی کوردی، هاوڵاتییەک بە ناونیشانی ” دلێر شامحەممەدی” تەمەن 35 ساڵ و خەڵکی گوندی” دەڕە ئەسپ” سەر بە شاری دیواندەرە لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێرانەوە دەستبەسەر کرا.
بە گوێرەی هەواڵەکە، پاش دەستبەسەری ناوبراویان گواستۆتەوە بۆ شوێنێکی نادیار و وێڕای بەدواداچوونی بنەماڵەکەی هیچ زانیارییەک لەمەڕ هۆکاری دەستبەسەری و شوێنی ڕاگیرانی لە لایەن ئەو هێزە ئەمنیانەوە نەخراوەتە ڕوو.
شیاوی باسە کۆماری ئیسلامی لە دوای هەڵبژاردنی شکست خواردووی خۆی لە ئێران و بەتایبەت لە کوردستان ڕق و قین و تۆڵەی لە خەڵک و بەتایبەت چالاکانی بوارە جیاجیاکان زۆرتر بووە و هەر دەنگێک و هەناسەیەکی ئازاد سەرکوت دەکات.
ق.ش