KMMK:
دووشەمە 31ـی جۆزەردانی 2721 ـی کوردی، گەنجێکی خەڵکی شاری نەغەدەی رۆژهەڵاتی کوردستان بە ناو “فەردین گرامی” لە رێخراوەی قەندیل ــی سەر بە UN، لەهەولێر دەستی دایە خۆکوژی .
بە پێی راپۆرتەکە، ناوبراو بە نیشانەی ناڕەزایی دەربڕین هەمبەر بە پێ رانەگەیشتنی رێخراوەی نەتەوە یەکگرتووەکان هەمبەر بە پەنابەرانی رۆژهەڵاتی کوردستان، لە رێگای خواردنی 40 حەبەوە لە رێخراوەی قەندیل کە سەر بە UNــە هەوڵی خۆکوژی دا کە دواتر لەلایەن ئەو کەسانەی لەو رێخراوە ئامادە بوون، گوازرایەوە بۆ نەخۆشخانەو لە مردن رزگار بوو.
جێگای بیرهێنانەوەیە، 28 ــی مانگی گوڵانی ئەمساڵ گەنجێکی خەڵکی بۆکان لە بەردەم بارەگای نەتەوە یەکگرتووەکان لە هەولێر ئاگری لەجەستەی بەرداو دوای حەفتەیەک لە نەخۆشخانە گیانی لەدەست دا.
م.ە
-
کوژرانی شوانێک لە لایەن هێزە چەکدارەکانی ئێران لە ناوچەی نێ
-
بەیەکەوە بۆ کوردستانێکی ئازاد تێکۆشان بکەین