کوژرانی شوانێک لە لایەن هێزە چەکدارەکانی ئێران لە ناوچەی نێ

KMMK:

لە چەند رۆژی ڕابردوو، محەممەد مینویی کوڕی کەمال، خەڵکی ئاوایی ئسکۆڵ سەر بە ئاوایی نێ لە شارستانی مەریوان لە کاتی شوانی دا لە لایەن دەرەجەدارێکی ئێرانی بەناوی «نصیری زاده» و بە تەقەی ڕاستەوخۆ دەکووژرێت.
محەممەد مینویی تەمەن ۲۹ ساڵان، لە لایەن ئەو درەجەدارە دەبێتە ئامانج و بەبێ هیچ هۆکارێک دەکووژرێت. ناوبراو لە دەوروبەری گوندی خۆیان سەرقاڵی کارەکەی خۆیی بووە و بێ هیچ ئاگادار کردنەوەیەکی پێشوەختە دەکرێت ئامانجی تەقەی.
ئەو دەرەجەدارە بە ناوی «نصیری زادە» دوایی گەرانەوەی بۆ ئەو گوندە و هاتنەوەی بۆ سەر کارەکەی، هەڕەشە لەخەڵکی ئاواییەکە دەکات و دەڵێ ئەوە یەکەم کەستان بووە و لەمەو بەدوا ئەوە چارەنووستانە.
ناوبراو دوایی کوشتنی محەممەد مینویی بۆ ماوەی چەند رۆژ پشوو وەردەگرێت و بێ ئەوەی کە ڕوبەڕووی یاسا و لێپرسینەوە ببێتەوە، لە لایەن حکوومەتی ئێرانەوە وەک خەڵات دەینێرنەوە سەر کار.
ج.ع

Leave a Reply

%d bloggers like this: