دەستبەسەری دوو هاوڵاتی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە

KMMK:

پێنجشەممە 27ی جۆزەردانی 2721ی کوردی، ئەندامێکی ئەنجوومەنی”خانە انسان” بە ناوی “سورەییا حەق دووست” لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە لە مەریوان دەستبەسەر کرا و بۆ زیندانی ئێران لە سنە ڕاگوازرا.

هەروەها ڕۆژی یەکشەممە 30ی جۆزەردان، هاوڵاتییەک بە ناوی “نەجیب دەریایی” 28ساڵ تەمەن کچی مەجید خەڵکی شاری شـــنۆ، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێران لەو شارە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوازرا.

بە پێی ئەو هەواڵانەی بۆ KMMK گەیشتوون، هێزە ئەمنییەکانی ئێران نەجیب دەریاییان لە شوێنی کارەکەی بەبێ نواندنی حوکمی قەزایی دەستبەسەر کردووە و هەروەها سورەییا حەق دووست دووهەمین ئەندامی ئەنجوومەنی “خانە دوست= ماڵی مرۆڤ” ـە کە لە ماوەی حەوتووی ڕابردوو لە سەر شەقام دەستبەسەر کراوە.

شیاوی باسە کە پێشووتر نەجیب دەریایی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە دەستبەسەر و پاش کۆتایی لێپرسینەوە ئازاد کرابوو.
تا کاتی ئامادە کردنی ئە هەواڵە هیچ زانیارییەک لەمەڕ هۆکاری سورەییا حەق دوست و هەروەها دەستبەسەری و شوێنی ڕاگیرانی نەجیب دەریایی بە دەستەوە نییە.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *