ســنە؛ مێرمنداڵێکی تەمەن حەڤدە ساڵ وەکوو ناڕەزایی دەربڕین بە دوورینەوەی لێوەکانی مانی لە خواردن گرت

KMMK:

شەممە 29ی جۆزەردانی 2721ی کوردی، مێرمنداڵێکی 17 ساڵ تەمەن بە ناونیشانی” ئارمان فەرەهمەند” خەڵکی مەریون کە لە ناوەندی چاکسازی و پەروەردەی زیندانی ئێران لە شاری ســنە زیندانی کراوە لە ناڕەزایی بەرانبەر بە پێڕانەگەیشتن بە دۆسیەکەی و هەڵپەسێراوی دۆخی خۆی، بە دوورینەوەی لێوەکانی دەستی دایە مانگرتن لە خواردن.

جێی بیرهێنانەوەیە کە، ناوبراو 10 مانگ پێشووتر هاوڕێ له گەڵ کۆمەڵێک لە هاوڕێکانی له تێهەڵچوونێکی سەر شەقام کە کوشتنی کەسێکی لێــکەوتبوویەوە دەستبەسەر کرا.

9 کەس لە هاوڕێکانی له ماوەی چەندد مانگدا پەڕینەوە و ئازاد کران، بەڵام دۆسیەی ئارمان بەردەوام لە لقی دووی بازپرسی ئێران له شاری مەریوان بە شێوەی هەڵپەسێردراوی ماوەتەوە.

بە گوێرەی ئەو هەواڵانەی بە kmmk گەیشتوون، دادوەری دۆسیەکەی دەڵێ ئارمان بکەری ئەو کوشتنە نییە و بێ تاوانە، بەڵام هێشتا ناوبراویان لە زیندان هێشتۆتەوە.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *