KMMK:
٢٩ی جۆزەردانی ٢٧٢١ی کوردی، شارۆمەندێکی شاری نەغەدە بەناوی« رەحمان کەریمی» لەلایەن ھێزە ئەمنیەتیەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە لەو شارە دەستبەسەر دەکرێت و بۆ شوێنێکی نادیار دەبرێت.
بە پێی راپۆرتەکە, ئەم ھێزە بە بێ نووسراوە و داواکاری دادگە دەستبەسەر کراوە و لە ھۆکاری دەستبەسەر کردن و بارودۆخ و شوێنی ئەم شارۆمەندە زانیاریەک لەبەردەست نییە.
ھەروەھا لە ھەواڵێکی تر، رۆژی پێنج شەممە ٢٧ی جۆزەردانی ٢٧٢١ی کوردی، «نایب عەسگەری» شارۆمەندی شاری ورمێ، پاش تێپەڕاندنی قۆناغەکانی لێپرسینەوە بۆ بەندیخانەی کۆماری ئیسلامی ئێران لە شاری ورمێ گوازرایەوە.
جێگای ئاماژەیە کە، ناوبراو لە رێکەوتی ٧ی خاکەلێوەی ئەمساڵ لە لایەن ھێزە ئەمنیەتیەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە دەستبەسەر دەکرێت و تۆمەتی ھاوکاری لەگەڵ یەکێک لە پارتە کوردستانیەکانی ئۆپۆزیسیۆنی کۆماری ئیسلامی بەم کەسەوە پاڵ نراوە.
س.ر