KMMK:
هەینی 28ی جۆزەردانی 2721ی کوردی، بەسیر ئەحمەد زادە کۆڵبەری برینداری خەڵکی گوندی “دەشێ”ی سەر بە شاری پاوە لە نەخۆشخانەی تاڵەقانی کرماشان گیانی خۆی لە دەست دا.
بە گوێرەی هەواڵەکە، بەســیر ئەحمەدزاد ڕێکەوتی 24ی جۆزەردان، لە ناوچەی سنووری هەورامان هاوڕێ لە گەڵ براکەی، بەشیر ئەحمەد زادە کرایە ئامانجی تەقەی هێزە سنوورییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران و بە گرانی بریندا بوو و پاش چوار ڕۆژ لە نەخۆشخانە گیانی خۆی لە دەست دا.
شیاوی باسه کە، هێزە ئەمنییەکانی حکوومەت کە لە نەخۆشخانەی تاڵەقانی بوون لە کرماشان رێگرییان کردووە لە ڕادەست کردنەوەی تەرمی ئەو کۆڵبەرە کوژراوەبە بنەماڵەکەی و پێیان ڕاگەیاندوون کە دەبێ دوایی هەڵبژاردنەکان مردنی منداڵەکەتان ئاشکرا بکەن.
ق.ش