KMMK:
پێنجشەممە 17ی ژوئێنی 2021ی زاینیی چالاکێکی سیاسی ژنی باکووری کوردستان بە ناونیشانی دەنیز پۆیراز له لایەن کەسێکەوە بە ناوی ئونور گەنجر تیرۆر کرا و کوژرا.
ئەم تیرۆریستەی گرێدراوی حکوومەتی تورکیا هێرشی کردە سەر نووسینگەی پارتی دیمۆکڕاتیکی گەلان(ه.د.پ) لە شاری ئێزمیر و پاش ئاگرتێبەردانی بیناکە، دەنیز پۆیراز، کارمەندی ئەو نووسینگەیە دەکوژێ.
ئەم تیرۆریستە تورکە 27 ساڵی تەمەنە کە لە ئەندامانی گرووپی تیرۆریستی گورگە بۆرەکانی تورکە. ئەم کەسە لە لاپەڕەی ئینستاگرامی خۆی بابەتی ڕەگەزپەرەستانە و وێنەگەلێکی لە خۆی بڵاوکردۆتەوە کە خاوەنی چەندد جۆر چەکە و لەوێدا ڕاوبۆچوونی دژە مرۆیی و توندوتیژانەی دژ بە کوردەکان دەربڕیوە.
بە پێی ئەو وێنانەی لە خۆی بڵاوی کردۆتەوە، کەسێکی چەکدارییە و لە گەڵ ڕەوتە تیرۆریستیەکانی تورکیایە و لە هێرشی داگیرکەرانەی تورکیا لە ڕۆژئاوای کوردستان بەشداری کردووە.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان وێڕای مەحکووم کردنی ئەم هەوڵە تیرۆریستییە لە گەلی کورد و ڕێخراوەگەلی سیاسی باکووری کوردستان داوا دەکا کە داوا لە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی بـکەن وەکوو پارێزەرانی ئاشتی، ئارامی نێودەوڵەەی دەستێوەردانی پرسی کورد بکەن و خوازیاری مافی دیاری کردنی چارنووسی خۆیان لە ژێر چاودێری ڕێخراوی نەتەوە یەکگرتوەکاندا بن.
ق.ش