ورمێ؛ خۆکوژی هاوڵاتییەک

KMMK:

پێنجشەممە 27ی جۆزەردانی 2721ی کوردی، هاوڵاتییەک بە ناونیشانی”موحەڕەم قەوی پەنجە” کوڕی ڕەحیم 32 ساڵ تەمەن باوکی دوو منداڵ خەڵکی گوندی”بالوو” سەر بە شاری ورمێ، ئاگری لە جەستەی خۆی بەردا و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

تا کاتی ئامادە کردنی ئەم هەواڵە زانیارییەک لەمەڕ هۆکاری خۆکوژی ئەم هاوڵاتییەک ئاشکرا نەکراوە.

شیاوی باسە بە هۆکاری هەژاری و دەسنەڕۆیی و نەبوونی کار، خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەتایبەت گەنجان گوشاری زۆر ئابوورییان لە سەرە و ئەم هۆکارە ڕێژەی خۆکوژییەکانی هەڵکشاندووە.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *