شنۆ: بارمتەی فەرهاد عەبدوڵڵا پوور دەستی بەسەردا گـیرا

KMMK:

چوارشەممە 26ی جۆزەردانی 2721ی کوردی، بارمتەی فەرهاد عەبدوڵڵا پوور کوڕی ئەبووبەکر”برای هەدایەت عەدبوڵڵا پوور لە لایەن لقی جێبەجێکاری سزاکانی دادسەرای ئینقلابێ ئێران لە شــنۆ هەڕاج کرا.

جێس بیرهێنانەوەیە کە ناوبراو لە ڕێکەوتی 9ی پووشپەڕی ساڵی 2718ی کوردی، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە دەستبەسەر و پاش 75 ڕۆژ دەستبەسەری لە گرتووخانەی ڕێکخراوی تیرۆریستی سپا لە ورمێ بۆ زیندانی ئێران لە شـنۆ ڕاگوازرا و پاشان بەدانانی بارمتەی 200 ملوێن تمەنی بە شێوەی کاتی ئازاد کرابوو.

فەرهاد عەبدوڵڵا پوور لە ڕەزبەری هەمان ساڵ بە هۆی گوشار و هەڕەشەی دامەزراوە ئەمنییەکانی ئێران ناچار کرا ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەجێ بهێڵێ.

بە پێی ئەو هەواڵانەی بە kmmk گەیشتوون هەڕاجی بارمتەی ئەم هاولاتییە 30ی جۆزەردانی ئەمساڵ لە نووسینگەی لقی جێبەجێکاری حوکمە سزاییەکانی دادسەرای گشتی و ئینقلابی ئێران لە شــنۆ بەڕێوە دەچێ.

شیاوی باسه کە هەدایەت عەبدوڵڵا پوور، زیندانی سیاسی و برای فەرهاد عەبدوڵڵا پوور ڕێکەوتی 20ی گوڵانی 2720ی کوردی، لە زیندانی ئێران لە ورمێ بۆ شوێنکی نادار ڕاگوازرا و دوو ڕۆژ دواتر لە پادگانێکی ئێران لە شــنۆ فیشەک باران کرا.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *