KMMK:
دووشەممە 24ی جۆزەردانی 2721ی کوردی، تورەج حەبیبی هاوڵاتییەک دانیشتووی شاری دیواندەرە لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانی حکوومەتی ئێرانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوازراوە.
بە گوێرەی هەواڵەکە، ئەم هاوڵاتییە پیشەی(صافکاری)یە.
تا کاتی بڵاوکردنەوەی ئەم هەواڵە زانیارییەک لەمەڕ هۆکاری دەستبەسەری ئەم هاوڵاتییە بە دەستەوە نییە.
شیاوی باسه کە هێزە ئەمنی و ئیتلاعاتییەکانی حکوومەتی ئێران بە درێژەدانی سیاسەتی ئەمنییەتی، دەست دەدەنە دەستبەسەری چالاکانی مەدەنی، سیاسی، کرێکاری و دیکەی هاوڵاتیانی کوردستان.
ق.ش


