نەوسود، تەقەی ھێزە چەکدارەکانی ئێران بریندار بونی کۆڵبەرێکی لێکەوتەوە

KMMK:
شەممە ٢٢ی جۆزەردانی ٢٧٢١ی کوردی، کۆڵبەرێک بە ناوی« وەلی رۆستەمی» خەڵکی گوندی« پشت کەڕ»ی سەر بە شاری سەلاسی باوەجانی، بە ھۆی تەقەی ھێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران بە چەکی ساچمەیی لە ناوچەی سنوری نەسود، بە خەستی بریندار بووە.

بە پێی راپۆرتی گەیشتوو بە KMMK: ناوبراو بە مەبەستی چارەسەری بۆ یەکێک لە نەخۆشخانەکانی شاری پاوە گوازراوەتەوە.

کوشتنی کۆڵبەر واتای راستەقینەی کردەوەی دژ بە مرۆڤایەتیە کە لەلایەن کۆماری ئسلامی ئێرانەوە رۆژانە درێژەی پێدەدرێت.

س.ر

Leave a Reply

%d bloggers like this: