بانە؛ تەقەی ھێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران بریندار بوونی کۆڵبەرێکی لێکەوتەوە

KMMK:

سێ شەممە ١١ی جۆزەردانی ٢٧٢١ی کوردی، کۆڵبەرێک بە ناوی« رەحمان کەریم پور» خەڵکی گوندی« سویچ»ی سەر بە شاری بانە، بە ھۆی تەقەی راستەوخۆی ھێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە سنووری ھەنگەژاڵە بە چڕی بریندار کراوە.

بە پێی راپۆرتی گەیشتوو بە KMMK، ناوبراو بە مەبەستی چارەسەری بۆ یەکێک لە لە نەخۆشخانەکانی ئەم شارە گوازراوەتەوە.

کوشتنی کۆڵبەر واتای راستەقینەی کردەوەی دژە مرۆڤانەیە کە رۆژانە کۆماری ئیسلامی ئێران ئەم کردوە درێژە پێدەدات.

س.ر

Leave a Reply

%d bloggers like this: